ناوه‌ندی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌په‌گه بۆمباران كراوه
چه‌ندین ناوه‌ندی گرنگی میدیایی و په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ربازیی یه‌په‌گه له‌و شوێنه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
له بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیادا، ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پارستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له چیای قه‌ره‌چوخ كراوه‌ته ئامانج و بۆمبارانكراوه.
سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌و ناوچانه‌یان ئاشكراكردووه كه بوونه‌ته ئامانجی هیرشی به‌رفراوانی ئاسمانیی فڕۆكه‌كانی توركیا و رایانگه‌یاندووه، ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌په‌گه له چیای قه‌ره‌چوخ "كراتشوك" له نزیك شاری دێرك، كه باره‌گاكانی راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزه‌ی تێدایه، به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وتوون و ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌ڕڤان كوژراون و بریندار بوون و له داهاتوودا ژماره و ناوه‌كانیان راده‌گه‌یه‌نن".
هه‌ر چه‌نده سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ورده‌كاریی زۆری ده‌رباره‌ی زیانه‌كان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌و ناوچه‌یه "چیای قه‌ره‌چوخ" باره‌گای سه‌ركرده‌كانی یه‌په‌گه‌شی تێدایه و زۆربه‌ی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له‌و شوێنه‌دا ده‌مێننه‌وه و ناوه‌ندێكه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانیان و پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژیی هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" یه".
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاریی، پاش ئه‌وه‌ی 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییهیان كردووه، هێشتا فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و شنگالدا ده‌سوڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن میدیاكانی په‌كه‌كه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه زه‌مینییه‌كانی توركیاش به درێژایی سنووری ناوچه‌كانی به‌لبه‌له و شیه و جهندرسیه، ماوه‌یه‌كه كه‌وتوونه‌ته هێز كۆكردنه‌وه و دروستكردنی راڕه‌وی په‌ڕینه‌وه‌ی نهێنی بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانیان و پردیان له‌و ناوچانه دروستكردووه.

هه‌روه‌ها له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆوه، له ناوچه‌ی "شیه" هێزێكی زۆری سه‌ربازیی توركیا كۆكراوه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كرن و جوڵه‌ن له پێگه‌كانی خۆیاندا.
یه‌كێكی دیكه له‌و ناوچانه‌ی به سه‌ختی بۆردوومانكراوه، ناوچه‌كانی چیای شنگال و گه‌لیی كه‌رسێ و ده‌روازه‌ی گه‌لیی شنگال، كه باره‌گاكانی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ی تێدایه، بۆردوومان كراون و زه‌ره‌رو زیانی زۆر به‌ر ئه‌و هێزه كه‌وتووه.
بوونی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش به‌رپرسانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه رایانگه‌یاند، مه‌ترسییه له‌سه‌ر رێگه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمیی و خسته به‌ر مه‌ترسی شه‌ڕ و بۆردوومانه‌وه و په‌كه‌كه به هۆكاری ئه‌و بۆردومانانه ده‌زانن. به‌ڵام به‌رپرسانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه كه ناوچه‌كانی شنگال جێبهێڵن و به‌رپرسانی توركیاش بوونی ئه‌و هێزانه‌یان له‌و ناوچانه‌دا وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان ناوده‌برد.
.jpg)
شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه له رۆژئاوا و باشووری كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی نزیك له پهپهكه، 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و هێرشانه‌دا به‌شدارییان كردووه.
بۆردوومانه‌كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌به‌شه‌ی له چیای شنگال و قهرهچووك و چوار گوندی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی دێركی رۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج و به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كوژراو و برینداریان هه‌بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆردوومانه‌كه كاتژمێر " 2:00 "ـی نیوه‌شه‌و ئه‌نجامدراوه و جگه له باره‌گاكانی ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌چیای قه‌ره‌چوغ و چوارگوندی سه‌ر به دێرك، ناوندی راگه‌یاندن و رادیۆ و ناوه‌ندی پێگه‌یاندن و چه‌ندین باره‌گای سه‌ربازیی دیكه كراونه‌ته ئامانج.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز، نزیك له په‌كه‌كه رایگه‌یاندووه :" 26 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا پێكه‌وه هه‌ستاونه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه و رادیۆیهكیان به ناوی "ده‌نگی رۆژئاوا" كه رادیۆیه‌كی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه كردووه‌ته ئامانج و دۆڵی قه‌سری و گوندی عاموده‌ش بۆمباران كراوه.
سوپای توركیاش له باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشه‌وه زانیاری راگه‌یاندووه و ده‌ڵێن:" له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه به‌رده‌وام ده‌بن، چ له ناو خاكی توركیا بێت یان ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا‌و ده‌یانكه‌نه ئامانج.
له باره‌ی بۆردوومانه‌كانه‌وه، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" رایگه‌یاندووه:" پێشبینیمان ده‌كرد توركیا رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان بكات و پێویسته هاوپه‌یمانان له بۆردوومانه‌كانی توركیا بێده‌نگ نه‌بن.