یاریزانێكی ئاتڵێتیكۆ گره‌و له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات
یاریزانێكی ئاتڵێتیكۆ: من ده‌زانم چۆن كریستیانۆ ده‌وه‌ستێنم
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، یاریزانێكی ئاتڵێتیكۆ هه‌ڕه‌شه له ریال ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، خۆزێ ماریا خیمینێز یاریزانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مجاره تۆڵه‌ی خۆمان له ریال مه‌درید ده‌كه‌ینه‌وه و له چامپیۆنزلیگ ده‌ریان ده‌كه‌ین.
خیمینێز ده‌شڵێت: ئێمه به ته‌واوه‌تی له ریال مه‌درید تێده‌گه‌ین و له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو دووجار به‌هۆی ئه‌وان له ناسناوی چامپیۆنزلیگ بێبه‌شبووین، به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك گۆڕاوه و گره‌و ده‌كه‌م كه ده‌توانین ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگی ئه‌مجاره دووربخه‌ینه‌وه.
له باره‌ی كریستیانۆ، به‌رگریكاره ئۆروگواییه‌كه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ ده‌ڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی نایابه و ئه‌و ته‌واو جیاوازه، به‌ڵام من و هاوڕێیه‌كانم به ته‌واوه‌تی شاره‌زای ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییهن و نهێنی راگرتنی ئه‌و له‌ژێر قاچی ئێمه‌یه و به ته‌واوه‌تی ئاشكرایه.
خۆزێ ماریا خیمینێزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن ئۆروگواییه و له هاوینی 2013ـه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردووه و وه‌ك به‌رگریكارێكی ناوه‌راست كارتی به‌هێزی سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆیه، ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو له لالیگا گۆڵی له ریال مه‌درید كرد و بڕیاریشه له 2ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه.
.jpg)