برینداران چیرۆكی تەقەكردنی ھاندەرانی كلاسیكۆ دەگێڕنەوە
داوا دەكەن رێگە نەدرێت ھاووڵاتیانی سڤیل چەك ھەڵگرن
K24 - ھەولێر
ئەنجامی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا و تەقەكردنی ھاندەران، لە ھەولێر بووە ھۆی برینداربوونی ژمارەیەك كەسی لێكەوتەوە، بریندارەكان لەبارەی رووداوەكە بۆ كوردستان24 دەدوێن، كەسوكاریشیان گلەیی لە دامودەزگاكا پەیوەندیدارەكانی حكوومەت دەكەن و دەڵێن "ھیچ یاسایەك نییە بۆ لێپێچینەوە لە كەسانی تەقەكەر" پۆلیسی ھەولێریش رایدەگەیەنێت "كۆنترۆڵكردنی كافتریا و شەقامەكان لە شەوانی ھەبوونی یارییەكان زۆر زەحمەتە".