به ڤیدیۆ، پیاوێكی 101 ساڵی مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا
پێشتر مێدالیای زێری دیكه‌شی بردۆته‌وه
مان كۆر كه پیاوێكی 101 ساڵی هیندییه توانی له راكردنی سه‌د مه‌تری له نیوزله‌ندا مێدالیای زێڕ بباته‌وه.
مان كۆر به‌ته‌نیا به‌شداریی له راكردنهكه كرد و تاكه پیاوی 101 ساڵ بوو له‌و پاڵه‌وانییه‌تییه توانی سه‌د مه‌تر به خوله‌كێك و 14 چركه ببڕێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مین مێدالیای زێڕی ئه‌و پیاوه 101 ساڵه نییه و پێشتریش له هاوێشتنی رم مێدالیای زێری بهدهستهیێناوه و هه‌روه‌ها له راكردنی 200 مه‌تریش مێدالیای زێڕی بردۆته‌وه.