له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك خۆی و كچه ساواكه‌ی ده‌كوژێت
سه‌ره‌تا كچه 11 مانگییه‌كه‌ی ده‌خنكێنێت و دواتریش خۆی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی تایله‌ندی، به‌هۆی هه‌ڵچوونێكی ده‌روونی و تووڕه‌بوونی زۆره‌وه، له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك، سه‌ره‌تا كچه 11 مانگییه‌كه‌ی ده‌خنكێنێت و دواتریش خۆی ده‌كوژێت.
ووتیسان ونگ تالای، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌ی ده‌بێته شه‌ڕییان، ئه‌و كچه هاوڕێكه‌ی به خیانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات و زانیارییه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت، به‌و هۆیه‌وه هاوڕێكه‌ی ناچار ده‌بێت ماڵه‌كه جێبهێڵێت و كچه 11 مانگییه‌كه‌ی و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی، كه باوكی منداڵه‌كه‌یه‌تی، جێبهێڵێت.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژنه‌كه ناوی جیرانش تریراته و ته‌مه‌نی 21 ساڵانه، رۆژێك دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه، به‌ڵام به‌سه‌ر ته‌رمی كچه‌كه‌ی و هاوڕێ كوڕه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه نیشانده‌دات، پیاوه‌كه كچه‌كه ده‌خنكێنێت و دواتریش خۆی ده‌كوژێت.
چه‌ندینجاره گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌و جۆره له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بڵاوده‌بێته‌وه و تێیدا به‌كارهێنه‌ران له په‌خشی راسته‌وخۆدا خۆیان ده‌كوژن، ئه‌و رووداوانه‌ش وایانكردووه، مارك زوكه‌ربێرگ، خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڵێنی ئه‌وه بدات، چیدیكه رووداوی له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بڵاونه‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: SkyNews