دوای نه‌مانی مێسی و كریستیانۆ، تۆپی پێی چی به‌سه‌ر دێت؟
دوای وازهێنانی ئه‌م دووانه، پێشبینی چه‌ندان مه‌ترسی كراوه
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ له كێبڕكێی توند له نێوان مێسی و كریستیانۆ) و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی تۆپی پێی جیهان، له ئێستاوه چاودێران و میدیاكان ده‌پرسین: تۆپی پێی دوای نه‌مانی مێسی و كریستیانۆ چی به‌سه‌ر دێت؟.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 نیسانی 2017، پێگه‌ی جه‌زیره‌ی وه‌رزشی له راپۆرته هه‌واڵێكدا هۆشدارییه‌كی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا روونیكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌مانی مێسی و كریستیانۆ چه‌ندان مه‌ترسی چاوه‌ڕوانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له دوای نه‌مانی لیۆ و كریس، نزیكترین كه‌س بۆ وه‌رگرتنی مه‌شخه‌ڵی باشترین یاریزانی جیهان، نێیمار دا سیلڤای یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا.
دیارترین ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه پێشبینی كراوه له دوای خانه‌نشینبوونی مێسی و كریستیانۆ رووبدات.
ـ رۆڵی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له ئه‌ورووپا كاڵ ده‌بێته‌وه و چیتر ناتوانن پێشه‌وایه‌تی باشترین یانه‌كانی ئه‌ورووپا بكه‌ن.
ـ زیانێكی زۆر به‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی پورتوگال و ئارجێنتینا ده‌كه‌وێت، چونكه مێسی و كریستیانۆ تاڕاده‌یه‌كی باش هه‌ڵبژارده‌كانیان خستۆته نێو ململانێیه‌كی گه‌وره‌ی ناسناوه‌كان.
ـ له دوای وازهێنانی كریستیانۆ و مێسی ئامار و ریكۆرده‌كانیش له شوێنی خۆیان ده‌وستن و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ نابیندرێت.
ـ دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ و مێسی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر میدیاكانیش دروست ده‌كات، چونكه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ماڕادۆنا، پێڵێ، كرۆیف و رۆناڵدۆی به‌رازیلی ده‌بنه به‌شێك له رابردوو.
لیۆنێل مێسی 29 ساڵ له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆی 32 ساڵ خاوه‌نی 4 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه.
