چين سه‌د هه‌زار سه‌رباز له‌سه‌ر سنوورى كۆرياى باكوور جێ‌گير ده‌كات
به درێژايى هێڵى سنوور له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور هێزى بڵاوه‌پێكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى چين هۆشدارى ده‌ده‌ن له باره‌ى قه‌يرانى نيمچه دوورگه‌ى كۆرياى باكوور و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا 100 هه‌زار سه‌ربازى ديكه‌ى چينى ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى كۆرياى باكوور كران.
رۆژنامه‌ى "Yomiuri"ـى چينى بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته پله‌ى ئاماده‌يى سوپاى چينى هه‌ڵكشاندووه و به درێژايى هێڵى سنوور له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور هێزى بڵاوه‌پێكردووه.
كۆرياى باكوور، ساڵى رابردوو دوو تاقيكردنه‌وه‌ى بۆمبى ناووكى ئه‌نجامداوه و 20 پرۆسه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى باليستى ئه‌نجامداوه و ئێستاش ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه كه كۆرياى باكوور ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى شه‌شه‌مى ناووكى له ناوچه‌يه‌كى تايبه‌تى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات.
له نزيك سنوورى ئاوى كۆرياى باكوور، سوپاى ئه‌مريكا و ژاپۆن سه‌رقاڵى ئاماده‌كارى سه‌ربازى و ئه‌نجامدانى مانۆڕى هاوبه‌شن.
هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌مريكا چه‌ند كه‌شتيگه‌لێكى به‌ره‌و سنوورى ئاوى كۆرياى باكوور ره‌وانه كردووه.