فه‌رمانده‌یه‌كی په‌یه‌ده زیانه گیانییه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات
20 شه‌ڕڤان كوژران و 18ی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
رێدوور خه‌لیل، گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، 20 ئه‌ندامی ئه‌وان گیانییان له‌ده‌ستداوه.
رێدوور خه‌لیل رایگه‌یاند، له بۆردومانه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چوغی رۆژئاوای كوردستان، كه ئه‌م به‌یانییه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومان كرا، 20 شه‌ڕڤان كوژراون و 18ی دیكه‌ش برینداربوون و برینی 3 شه‌ڕڤانیش سه‌خته.