مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەك وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت.
وەك لە خشتەكەدا ھاتووە، رۆژی چوار شەممە بەرواری 2017/4/26، مووچەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان