تره‌مپ و ئیڤانكا قسه له‌گه‌ڵ كه‌شتیوانێكی ئاسمانی ده‌كه‌ن
ئه‌و ژنه كه‌شتیوانه ئاسمانییه ژماره‌ی پێوانه‌یی له مانه‌وه‌ی له ئاسمان تۆماركردووه
K24 - هه‌ولێر:
تره‌مپ و ئیڤانكای كچی، پێكه‌وه له بۆشایی ئاسمانه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌شتیوانی ئاسمانی "بیگی وێتسن" قسه‌یان كرد، چونكه ئه‌و خانمه كه‌شتیوانه ئاسمانییه، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه و رۆژانێكی زیاتر به به‌راورد به هاوكاره‌كانی پێش خۆی له بۆشایی ئاسمان ماوه‌ته‌وه، بیگی پێش جیڤ ویلیامز كه‌وت و ئه‌و ژماره‌یه‌ی تۆماری كردبوو ئه‌م تێی په‌ڕاندووه.
وێتسن ته‌مه‌نی 56 ساڵانه و ماوه‌ی 534 رۆژ له بۆشایی ئاسمان مایه‌وه‌و توانی پێش ویلیامز بكه‌وێت كه 533 رۆژ مابووه‌وه‌و جیاوازییه‌كه‌شیان ته‌نها یه‌ك رۆژ بووه. به‌ڵام "جینادی بادلكا"ـی رووسی زۆر زیاتر له ئاسمان بووه و تا ئێستا ته‌نها كه‌سه له‌و بواره‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان، توانیوویه‌تی (878) رۆژ له بۆشایی ئاسمان به‌سه‌ر به‌رێت.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه رۆژی 24/4/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به یاوه‌ری ئیڤانكای كچی و كیت رۆبنزی كه‌شتیوانی ئاسمانیی ده‌رده‌كه‌ون و قسه له‌گه‌ڵ وێتسن ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ندێك قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ هاووڵاتییهكهیدا ده‌كات.
You can congratulate Peggy Whitson on her record-breaking mission in space! Tweet your congrats message using #CongratsPeggy pic.twitter.com/b1IAEbgGkK
— NASA (@NASA) ٢٤ أبريل، ٢٠١٧
به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی وێتسن نییه، كه نازناوی ژنێكی پێ بڕابێت كه زۆرترین كات له ئاسمان مابێته‌وه، به‌ڵكو یه‌كه‌م ژنه وێستگه‌یه‌كی بۆشاییگه‌ریی له به‌رزایی 400 كیلۆمه‌تر به‌ڕێوه‌ده‌بات.