حكوومەتی ھەرێم لەبارەی چیمەنتۆی فەل دێتە دەنگ
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوكرایەوە كە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی فهل، به مه‌رجێك ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق بكرێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرك، لە روونكردنەوەیەكدا ئەم ھەواڵە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردنی چیمه‌نتۆی فهل.
لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌ینین كه ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته و بڕیاری له‌وجۆره‌ش نه‌دراوه، دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردنی چیمه‌نتۆی فهل و ئێمه‌ش وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ پاپه‌ندین به بریاری قه‌ده‌غه كردنیه‌وه".
دەقی روونكردنەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمی ھەرێمی كوردستان
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌والێك له چه‌ند ناوه‌ندێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ هاورده‌كردنی ( چیمه‌نتۆی فهل ) به مه‌رجێك ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق بكرێت
وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ به هه‌موو لایه‌ك ڕاده‌گه‌ینین كه ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته و بڕیاری له‌وجۆره‌ش نه‌دراوه، دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم سووره له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردنی چیمه‌نتۆی فهل و ئێمه‌ش وه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ پاپه‌ندین به بریاری قه‌ده‌غه كردنیه‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرك
26/4/2017