حەشدی شەعبی بوونی پەكەكە لە شنگال رەتدەكاتەوە

هەر هێرشێک بۆ سەر پێشمەرگە، پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

K24 - ھەولێر

ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بەپێی دەستوور هەر هێزێک عێراقی نەبێت، بۆی نییە لە خاکی عێراقدا بێت؛ بەتایبەتی ئەگەر ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتێکی دراوسێ، بۆیە بوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال نادەستوورییە و رەتیدەکەینەوە.

لەبارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر چیای شنگال و شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەک، ئەسەدی گوتی، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق، بۆیە هەر هێرشێک بۆ سەر پێشمەرگە ئەنجامبدرێت، پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی عێراقییەکان.