به هۆى هه‌ڵه‌ى پزيشكه‌وه خه‌ريك بوو وه‌ك منداڵه‌كه‌ى ئاكرێ ده‌ستى ژنێك ببڕنه‌وه
نوژان و هاوسه‌ره‌كه‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌يان خسته‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:
نۆژان، خه‌ريك بوو، به هۆى هه‌ڵه‌ى پزيشكانه‌وه به ده‌ردى ئه‌و منداڵه بچێت كه له ئاكرێ بۆ چاره‌سه‌رى سكچوون گه‌يه‌ندرابووه نه‌خۆشخانه و به ده‌ستبڕينه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه ده‌رچوو. ئه‌و ژنه دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى منداڵبوون بۆ چاره‌سه‌ر روو له بنكه‌يه‌كى ته‌ندرووستى ده‌كات و به هۆى هه‌ڵه‌ى پزيشكييه‌وه چاره‌نووس و ژيانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسييه‌وه.
كوردستان 24 سه‌ردانى ماڵى نوژانى كرد و نوژان و هاوسه‌ره‌كه‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌يان خسته‌ڕوو.
نوژان، كه ئێستا به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته چوار برين و شه‌قاره‌كانى ده‌ستى كه به نه‌شته‌رى دكتۆره‌كان برينداركراوه بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى تێزاوى ده‌ستى ده‌ربچێت چاوه‌ڕێى چاره‌سه‌ره و ده‌شيه‌وێت سكاڵا تۆمار بكات.
وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى باسيكرد، ئه‌گه‌ر زوو فرياى نۆژان نه‌كه‌وتبا ئێستا ئه‌ويش هاوشێوه‌ى سه‌ناى ته‌مه‌ن يه‌ك ساڵ و نيو ده‌ستى ده‌بڕايه‌وه.
هاوكات نۆژان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه پزيشكه‌كان به يه‌ك كانووله ده‌رزى و ئاو و خوێنيان پێداوه.
له باره‌ى حاڵه‌ته‌كه‌يه‌وه نۆژان گوتى: "دواى منداڵ بوون، نه‌شته‌رگه‌رى كرام و دواتر كانوله‌يان بۆدانام. پزيشك ده‌رزى لێدام و به خێرايى لێيدا. كه ده‌رزييه‌كه‌ى لێدا راسته‌وخۆ ده‌ستم ئاوسا. هه‌مووى شين بوويه‌وه. دواى ئيحاله كراين بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى و له‌وێ بانگى دكتۆرى جه‌ڕاحيان كرد و به‌نج عاميان كردم و نه‌شته‌رگه‌رييان بۆكردم. ئێستا ئازارى زۆر زۆره".
گوتيشى: "كانووله‌كه، كێشه‌ى نه‌بوو، چونكه به‌وه خوێنيشم وه‌رگرت و ئاويشيان كرده قه‌لبم و ده‌رزى ديكه‌شيان لێدا و زۆر به خێرايى ده‌رزييه‌كه‌ى لێدا و هه‌ر كه لێيدا قۆڵم سڕ بوو له‌گه‌ڵى و ئه‌وه‌نده وتمان هێواش كه‌چى وتى هيچ نييه".
ئه‌وه‌شى گوت: "نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌هلى بووه و ئه‌وه‌ى ده‌رزييه‌كه‌ى لێداوه له‌وێ كاريكردووه".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ده‌ستم زۆر هه‌ڵئاوسا بوو، خوێنى بۆ نه‌ده‌چوو، نه‌يانده‌زانى چى لێبكه‌ن و شه‌ق شه‌قيان كرد له نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پيسييه ده‌ربچێت و چوار شه‌قيان كرده ده‌ستم".
هاوسه‌رى ئه‌و ژنه، قسه‌ى بۆ كوردستان 24 كرد و گوتى: "دكتۆر وتوويه‌تى دواى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه مه‌ترسى ده‌ستبڕينى له‌سه‌ر نه‌ماوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ين، سه‌ردانى دكتۆر بكه‌ين و دكتۆره‌كه وتيشى ئه‌گه‌ر نيو كاتژمێرى ديكه دوا كه‌وتبا ده‌بوايه ده‌ستى ببڕينه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ين و ئه‌م حاڵه‌ته خۆم فرياى كه‌وتم و به هه‌را هه‌راى خۆم و ئه‌و دكتۆره‌ى نه‌شته‌رگه‌رى منداڵبوونى بۆ كردبوو، له‌گه‌ڵمان بوو، هاوكاريكردين و زوو ده‌ستيان شه‌ق شه‌ق كرد بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌كه‌ى ده‌ربچێت و له مه‌ترسى ده‌ستبڕينه‌وه رزگارى بوو".
.jpg)
هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌شى گوت: "دكتۆرێكى موقيم زۆر به ئسلوبێكى ناشيرين مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵمان كرد و ته‌نانه‌ت دايكيشمى ده‌ركردبوو، وتبووى بۆ منداڵ دزين هاتووى".
له چه‌ند رۆژى رابردوو، منداڵێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌ركووك به هۆى هه‌ڵه‌ى پزيشكى گيانى له‌ده‌ستدا.
هاوكات هه‌فته‌ى رابردوو سه‌نا حوسامى ته‌مه‌ن يه‌ك ساڵ و نيو له ئاكرێ دايكى بۆ نه‌خۆشى سكچوون سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندرووستى كردبوو، به‌ڵام به هۆى هه‌ڵه‌ى دكتۆر و تيمه ته‌ندرووستييه‌كانه‌وه ده‌ستێكى كه كانووله‌ى بۆ دانرابوو، تووشى نه‌خۆشى گانگرينا بوو، دواتر له دهۆك به په‌له نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كرا و چاره‌سه‌رى به‌وه كرا كه ده‌ستێكى ببڕنه‌وه.
تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه هيچ به‌رپرسێكى ته‌ندرووستى ده‌ستى له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه و هاوكات له به‌رامبه‌ر لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى له كه‌مته‌رخه‌مى پزيشكه‌كان، پزيشك و كارمه‌ندانى بنكه ته‌ندرووستييه‌كانى ئاكرێ مانيان گرت و ئاماده نه‌بوون چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كانى نه‌خۆشى و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى هاووڵاتيان بكه‌ن.
وێڕاى ئه‌و هه‌ڵانه، له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێك گيانى له‌ده‌ستدا به هۆى ئه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه پزيشكى پسپۆڕ نه‌بوو، چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تايى بۆ حاڵه‌ته‌كه‌ى بكات و ره‌وانه‌ى سلێمانى كرابوو، تا گه‌يه‌ندرايه سلێمانى گيانى له‌ده‌ستدا و كه‌سوكاره‌كه‌ى رايانگه‌ياند، ئه‌وان سكاڵايان هه‌يه و هۆكارى گيانله‌ده‌ستدانى گه‌نجه‌كه‌يان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له نه‌خۆشخانه وه‌ك پێويست به‌ده‌ميانه‌وه نه‌هاتوون.