فڕۆكەكانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆردوومان دەكەن
ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له لایه‌ن ئێرانه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوون
K24 - ھەولێر
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریایان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بۆردومان كرد، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه.
فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل پێنج جار ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌یان بۆردومانكرد كه به هۆیه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قێنرایه‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق روویدا.
رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویكرده‌وه. زنجیره هێرشێكی هه‌وایی كۆگایه‌كی نێهێنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان كردووه‌ته ئامانج و چه‌ندین جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بنكه‌ی سه‌ربازییه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق، كه وه‌ك رێره‌وێك نێوان دیمه‌شق و تاران بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاردێت.
ئه‌وه‌شیان گووتووه پێنج جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بنكه سه‌ربازییه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كه به‌هۆیه‌وه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
رۆژی 7 نیسانی رابردوو، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشەکی تۆماھۆکى ئاراستەی بنکەى ئاسمانى سوپاى سووريا له پارێزگاى حمس كرد. هه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له پارێزگانی ئیدلب به‌كارهاتبوو.
هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به ئێران له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له كاتێك دایه كه حكومەتی ئێسرائیل ھەوڵی رێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا دەدات بۆ ئەوەی پێشی بە مانەوەی ھەمیشەیی سەربازی ئێران لە سوریا بگرێت.
وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل لەم بارەوە گووتی پێویستە لە ھەر رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی بۆ كۆتاییھێنان بە شەڕی شەش ساڵەی سوریا، نەبوونی سەربازی ئێران تێیدا بگونجێندرێت.