له هه‌ولێر ژن و مێردێك له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كیانه‌وه كوژران
"بكوژه‌كه پۆلیسی هاتووچۆیه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوونی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، ژن و مێردێك كه ماوه‌ی 3 مانگه هاوسه‌رگیرییان كردووه، له‌لایه‌ن دراوسییه‌كیانه‌وه كوژراون.
ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 له ماڵی ژن و مێرده كوژراوه‌كه و ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه رایگه‌یاند" كوژراوه‌كان خه‌ڵكی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانن و دراوسییه‌كیان كه "پۆلیسی هاتووچۆیه" له سه‌ربانه‌وه چووه‌ته خواره‌وه و 17 گوللـه‌ی ته‌فاندووه و له ئاكامدا ژن و مێرده‌كه‌ی كوشتووه و باوكی كوڕه‌كه‌ش كه له‌و كاته‌دا له ماڵه‌كه‌دا بووه، له لایه‌ن بكوژه‌كه‌وه به به‌رد لێیدراوه، چونكه بكوژه‌كه گوللـه‌ی پێنه‌ماوه.
دایكی كوڕه كوژراوه‌كه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند" تا ئێستا نازانن بۆ ئه‌و كاره‌یان به‌رامبه‌ر كراوه، چونكه ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بكوژه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
پاش كه‌مێكی دیكه ڤیدیۆی ماڵه‌كه‌یان و قسه‌ی دایكی كوڕه كوژراوه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه