حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بایكۆتی ھەڵبژاردنەكانی ئێران دەكەن
لایەنە سیاسییەكانی رۆژھەڵات بۆ ئەم مەبەستە لە زڕگوێز كۆبوونەوە
K24 - زڕگوێز
ئیبراھیم عەلیزادە سكرتێری سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران بە كوردستان24 راگەیاند: "لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، بڕیاردرا كە بایكۆتی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری و شوراكانی شاروگوندەكان بكرێت".
گوتیشی: "ئەمڕۆ حزبی دیموكراتی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا ئامادە نەبوونم بەڵام ئێمەیان كردووە بە نوێنەری خۆیان، ھاوڕان لەگەڵ بڕیارەكە و بەردەوام لەگەڵمان لە پەیوەندییدان".