گومانلێكراوێك له نزیك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستگیرده‌كرێت
له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی بەریتانیا لە شاری لەندەن لە نزیک نووسینگەی سەرۆك وەزیران "داونینگ ستریت" گومانلێکراوێکی دەستگیر کرد.
لە شوێنی دەستگیر کردنی گۆمانلێکراوەکە دوو چەقۆ دۆزراونەتەوە و پۆلیس شەقامە سەرەکییەکانی داونینگ ستریت و وێستمینیستەری داخستوون.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاند لە کاتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و ھێشتا دیار نیە رووداوەکە تیرۆریستیەکە یان نا.
رۆژی 22ی ئادار/ مارسی رابردوو، رووداوێكی تیرۆریستی له هه‌مان شوێن روویدا و به هۆیه‌وه 5 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
.jpg)
.jpg)