مه‌ریه‌م ته‌مه‌نی 37 ساڵه و 38 منداڵی هه‌یه
به شێوازێكی سه‌یر له 12 ساڵی به شوویانداوه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئۆگه‌ندی، ته‌مه‌نی 37 ساڵه و 38 منداڵی هه‌یه، شووكردنهكهشی چیرۆكێكی سه‌یره و خۆی ده‌یگێڕێته‌وه.
مه‌ریه‌م نهباتانزی، جگه له دوایین منداڵ كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری "قه‌یسه‌ری" له نه‌خۆشخانه بووه، ته‌واوی 37 منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ی له ماڵه‌وه له دایكبوونه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "هه‌واڵی نه‌یرۆبی" مه‌ریه‌م، شه‌ش جمكهی دووانه، 4 جمكه سیانه و 3 جمكهی چوار منداڵی بووه, دوو منداڵی دیكه‌شی بووه، به‌ڵام ئه‌وان جمك نه‌بوونه.
مه‌ریه‌م ئێستا دايكى 10 كچ و 28 كوڕه، منداڵه گه‌وره‌كه‌ی ته‌مه‌ن 23 ساڵه و بچووكه‌كه‌شی ته‌نها 4 مانگه.
مه‌ریه‌م ئاشكرای ده‌كات، له ساڵی 1993 و له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا شووی به پیاوێكی 40 ساڵان كردووه.
ئه‌و ژنه چیرۆكی شووكردنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "نه‌مده‌زانی كه شوو ده‌كه‌م، كاتێك چه‌ند كه‌سێك هاتنه ماڵی باوكم، له سه‌روبه‌ندی رۆیشتنییاندا، من وامده‌زانی له‌گه‌ڵ مامۆژنم ده‌چینه شوێنێك، به‌ڵام كه گهیشتين منیان به پیاوێكی 40 ساڵاندا".
مه‌ریه‌م ده‌شڵێت: "هاوسه‌ره‌كه‌م چه‌ند ژنێكی دیكه‌شی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك منداڵ، من هه‌موویانم به‌خێو ده‌كرد، چونكه دایكی ئه‌وان له شوێنی دیكه‌ی دووره‌ده‌ست بوون، هاوسه‌ره‌كه‌شم هه‌ر ده‌رفه‌تێكی بۆ ره‌خسابا لێی ده‌دام و زۆر توندوتیژ بوو له‌گه‌ڵم".
چارلیز كیگۆندۆ، پزیشكی ژنان له نه‌خۆشخانه‌ی مۆلاگۆ ده‌ڵێت: "هێلكه‌دانی مه‌ریه‌م رێژه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر هێلكه درووست ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌لی خستنه‌وه‌ی منداڵ، چه‌ند هێنده زیاتر ده‌كات، ره‌نگه هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یی بێت".
دوای له‌دایكبوونی دوایین منداڵی، كه نزیكه‌ی 4 مانگ پێش ئێستا بووه، مه‌ریه‌م داوای له پزیشك كردووه منداڵدانی له‌ناوه‌وه بڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه منداڵی نه‌بێت.
مه‌ریه‌م ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه كورته خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو منداڵه‌م، به‌ڵام دڵخۆشم كه ده‌بینم منداڵه‌كانم ده‌چنه قوتابخانه و سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی خوێندنن".
سه‌رچاوه: RT