ئه‌مڕۆ كلاسیكۆیه‌كی پڕ له ئه‌ستێره به‌ڕێوه ده‌چێت
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌ریه‌كه‌یان بانگهێشتی 18 یاریزانیان كردووه
له یارییه‌كی گه‌شتیاری و خێرخوازی ئه‌ستێره‌كانی پێشووی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی یارییه‌كی كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یاریگه‌ی شاری وه‌رزشی له به‌یرۆتی پایته‌ختی لوبنان، یاریزانه كۆنه‌كانی پێشووی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتی 18 یاریزانیان كردووه، له ریزی یانه‌ی بارسێلۆنا ناوی (رۆناڵدینهۆ، ریڤاڵدۆ، زامبرۆتا، خوان كارلۆس، فرانسیسكۆ كۆكۆ، ئیریك ئه‌بیدال، ئهدمیلسۆن، مێندێتا، لودڤید جولی، جۆلیۆ سالیناس، لویس گارسیا و سیكۆنی سابرۆزا.
له ریزی پێكهاته‌ی یاریزانه كۆنه‌كانی ریال مه‌درید ناوی ئه‌م یاریزانانه هاتووه (رۆبێرتۆ كارلۆس، رۆناڵدۆی به‌رازیلی، مۆریانتس، كارێمبۆ، ساڤیۆ، فێرناندێز سانز، پاڤۆن و ئهماڤیسكا).
بۆ ئه‌م یارییه، خۆزێ ماریا باكێرۆ راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌كات، ئه‌نتۆنیۆ كاماتچۆش ده‌بێته راهێنه‌ری ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا باسی لێوه‌ده‌كه‌م، ئه‌م یارییه دوو مه‌به‌ستی هه‌یه، یه‌كێكیان سه‌رنجڕاكێشانی گه‌شتیاران بۆ وڵاتاتی لوبنان، مه‌به‌ستێكی دیكه‌ش بۆ كاری خێرخوازییه.