به ڤیدیۆ، سه‌رۆكی كۆریای باكوور هانده‌ری یانه‌ی كالیاری ئیتاڵیاییه
سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم یۆنگ یوون، له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه هانده‌ری یانه‌ی كالیاری ئیتالیه، ده‌شڵێت: حه‌زیشم له یاری باسكه‌ی ئه‌مێریكایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 نیسانی 2017،پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌ت به سه‌رۆكه لاوه‌كه‌ی كۆریای باكور بڵاو كرۆدته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌م سه‌رۆكه هانده‌ری یانه‌ی كالیاری ئیتالیه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه یاریزانێكی كۆریای باكوور به نێوی (كوانگ سۆنگ هان) له‌ریزی ئه‌م یانه ئیتاڵیاییه یاری ده‌كات.

كوانگ سۆنگ هان هێرشبه‌ری لاوی كۆریای باكوور له‌ریزی ئه‌م یانه ئیتالیه یاری ده‌كات و سه‌رۆكه‌كه‌شی سه‌یری یارییه‌كانی ده‌كات.
رۆژنامه لاگازێتای ئیتالی ئه‌م هه‌واله‌ی پشت راستكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كیم یۆنگ جگه له تۆپی پێی ئیتالیا زۆر حه‌ز به‌یارییه‌كانی باسكه‌ی ئامێریكا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی له‌سیاسه‌تیش دژی یه‌كترن.
