یاریزانێك بایی 150 ملیۆن یۆرۆیه و له ژووریكی بچو‌وكیش ده‌ژیت
رۆژانه دایكی به‌ره‌و یاریگه‌ی ده‌هێنێت و ئۆفه‌رێكی 120 ملیۆن یۆرۆی یانه‌یه‌كی ره‌ت كردۆته‌وه
كلیانی مباپی ئهستێرهدهركهوتووهكهی یانه‌ی مۆناكۆ به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه گرێبه‌ستی خه‌یاڵی پێشكه‌ش كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی به 150 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له ژوورێك ده‌ژیت، ئه‌ویش هی خۆی نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 نیسانی 2017، مایكل رابلات دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانان له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ئاشكرای كردووه كه نرخی كلیان مباپی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مۆناكۆ له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌گاته 150 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیاش، یانه‌ی مۆناكۆ ئۆفه‌رێكی 120 ملیۆن یۆرۆی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا ئه‌و یاریزانه خانوویه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی نییه، ته‌نانه‌ت له ژوورێكی شوێنی مه‌شق و راهێنانی مۆناكۆ ده‌ژیت.
كلیانی مباپی كه بۆته یه‌كه‌مین یاریزانی لاو بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی بۆ یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ سه‌رخست، به شوێنگره‌وه‌ی تیری هێنری ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئارسێناڵ وه‌سف كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه كراوه، سه‌ڕه‌رای ئه‌و نرخه خه‌یاڵییه‌ی بۆ ئه‌م یاریزانه ته‌رخان كراوه، رۆژانه دایكی مباپی كوڕی كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه بۆ یاریگه‌ی مۆناكۆ ده‌هێنێت.
كلیان مباپی په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێكی 11 ملیۆن یۆرۆیی تا 2019، له ئێستاوه یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد زۆرترین خواستیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هه‌یه.