گواردیۆلا هۆكاری نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئاشكرا ده‌كات
یه‌كه‌مجاره له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له وه‌رزێك بكات
مانچێسته‌ر سیتی دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی له دێربی مه‌درید به ته‌واوه‌تی له ناسناوی پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه بێهیوا بوو، به‌مه‌ش گواردیۆلا یه‌كه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ر وه‌رزێك به ده‌ستی به‌تاڵ كۆتایی پێبهێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28 نیسانی 2017، پێپ گواردیۆلا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی هۆكاری ماڵئاواییكردنی یانه‌كه بوو به‌ده‌ستی به‌تاڵ.
گواردیۆلا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی ته‌مه‌نیان له نێوان 33 تا 34 ساڵه، ده‌شڵێت: به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی یاریزانانه‌كان نه‌مانده‌توانی به‌درێژایی 90 خوله‌ك به ئاستێكی جێگیر یاری بكه‌ین و فشار دروست بكه‌ن.
قسه‌كانی پێپ ئاماژه بۆ (كلاودیۆ براڤۆ و ویلی كابایرۆ) كه هه‌ردووكیان گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان سه‌رووی 34 ساڵییه.
جیا له‌وه‌ش یه‌حیا تۆڕی و باكاری سانیا 33 ساڵیان تێپه‌ڕاندووه، به‌شێكی دیكه‌ی یاریزانه‌كانیش ته‌مه‌نیان له نێوان 30 تا 31 ساڵییه كه پێكهاتوون له (زابالێتا، كۆلارۆڤ، ڤینست كامپه‌نی، داڤید سیلڤا، فێرناندینهۆ و نۆلیتۆ).
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 65 خاڵ پله‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و به جیاوازی خاڵێك له یانه‌ی مان یونایتدی هاوشاری دووره كه له خانه‌ی پێنجه‌م دێت، تاكه هیوای گواردیۆلا بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌شداریكردنیه‌تی له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.