نوێترین لێدوانه‌كانی ئێنریكی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی
یاریزانێكیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ستێره‌یه‌كیان تووشی ئازار بووه
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئیسپانیۆل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نێیمار بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه و ئینیێستاش ئازاری هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، 28 نیسانی 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م یارییه بۆ ئه‌وان هاوشێوه‌ی یاریی كۆتاییه، ئێنریكی ده‌شڵێت: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه سه‌خته، چونكه به یاری دێربی شاری بارسێلۆنا ناسراوه.
ئێنریكی زیاتر ده‌ڵێت: بۆ ئه‌م یارییه نێیمار گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌توانێت هاوشانی هاوڕێیه‌كانی ببێته كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌ی.
له باره‌ی ئالێكس ڤیدال ـیش ده‌ڵێت: ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌ی باشتر له‌وه‌ی كه تێبینیمان كرد بوو چاكبۆته‌وه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی ڤیدال ئاڵۆزه و جارێ پێویسته ئاگاداری خۆی بێت.
ئێنریكی له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی لویس سوارێز دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ناكرێت ئه‌م یاریزانه به‌هۆی گۆڵنه‌كردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێ بگیردرێت، هه‌رگیز ناكرێت تواناكانی ئه‌و له گۆڵكردن بچووك بكه‌نه‌وه، ئه‌و رۆڵێكی كاریگه‌ری له هێڵی پێشه‌وه و هاوكاریكردنی هاوڕێیه‌كانی هه‌یه.
له باره‌ی گۆڵه‌كه‌ی راكیتیچ له یاری كلاسیكۆ ده‌ڵێت: نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌م، ته‌نیا ده‌ڵێم ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كرواتییه زۆرجار چاره‌سه‌ری باشی بۆ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا یاریزانێكی كاریگه‌ره.
له باره‌ی ئه‌ندرێ گۆمێز، ئێنریكی گوتی: ئه‌و ته‌نیا پێویستی به متمانه‌ی زیاتره، من ئه‌و متمانه‌یه‌م پێبه‌خشیوه، پێویسته یاریزانه‌كانیش پشتگیری بكه‌ن.
بڕیاره سبه‌ی له گه‌ڕی 35ـه‌مینی لالیگا، یانه‌ی ئیسپانیۆل له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.