له‌سه‌ر كوپێك ئاو پۆلیس بۆ خوشكی كچه نیو تهنییهكه بانگ ده‌كرێت
كێشه‌ی نێوان شه‌یمای خوشكی ئیمان و پزیشكه‌كان كۆتایی نایه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی "سه‌یفی" له شاری مۆمبای هیندستان، كه ئیمان عه‌بدولعاتی، ئه‌و كچه میسرییه‌ی به قه‌ڵه‌وترین كچی جیهان ناوبرابوو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر كوپێك ئاو پۆلیسیان بۆ شه‌یمای خوشكی بانگ كردووه.

تۆڕی Zee News هیندی، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌یمای خوشكی ئیمان، په‌رداخێك ئاوی به ئیمانی خوشكی داوه، له‌لایه‌ن تیمی پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "سه‌یفی" كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كچه قه‌ڵه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت، بانگی پۆلیس كراوه، چونكه وه‌ك پزیشكه‌كان ده‌ڵێن" ئه‌و كاره‌ی شه‌یما كردوویه‌تی له رووی پزیشكییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندرووستی هه‌یه" ته‌ئكیدیشیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی شه‌یما كردوویه‌تی له وانه‌یه ببێته هۆی مردنی ئیمان".

كه‌ناڵه هیندییه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه" شه‌یمای خوشكی ئیمان ده‌ڵێت، رۆژی 11/4 نامه‌یه‌كم له پزیشكه‌كه‌ی ئیمانه‌وه پێگه‌یشتووه كه ناوی "لكدوالا" یه و گوتوویه‌تی" چوكلێتێكم داوه به ئیمان و بووه‌ته هۆی خۆشحاڵیی".
هه‌ر بۆیه شه‌یما پاساوی بۆ كاره‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌وه وایكرد، ئیواره‌ی رۆژی هه‌ینی، كاتێك ئیمان داوای هه‌ندێك ئاوی لێكردم، منیش چه‌ند دڵۆپێك ئاوم تكانده ده‌مییه‌وه و نهشمزانیووه كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته كێشه و سه‌رئێشه بۆمان".

كه‌ناڵه هیندییه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه " حه‌زیفه شه‌هابی، به‌رپرسی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌كه، ئاگاداری كونسوڵخانه‌ی میسری له مۆمبای كردووه‌ته‌وه كه پێویسته شه‌یما پابه‌ندی رێنمایی و بڕیاری پزیشكه‌كان بێت، چونكه ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی كردوویه‌تی ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی كوشتنی خوشكه‌كه‌ی".
شه‌هابی ده‌ڵێت" چونكه ئیمان ناتوانێت ئاو بخواته‌وه، له به‌رئه‌وه‌ی ئاوه‌كه ناگاته گه‌ده‌ی، به‌ڵكو ده‌چێته سییه‌كانییه‌وه و یه‌كسه‌ر ده‌یكوژێت. چه‌ندین جاریش داوامان له شه‌یمای خوشكی كردووه به هیچ شیوه‌یه‌ك ئاو به ئیمان نه‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی كارێكی "شێتانه‌یه" چونكه هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو بۆ ئیمان "كچه قه‌ڵه‌وه 500 كیلۆییهكه" له هیندستان بێته پێشه‌وه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوبانگی پزیشكه‌كان ده‌بێت"

ده‌رباره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی شه‌یما، كه‌ناڵه هیندییه‌كه ده‌ڵێت" له‌وانه‌یه ده‌زگای پۆلیس، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی له نزیك ژووره‌كه‌ی ئیمان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووداوێكی هاوشێوه بگرنه‌وه. چونكه په‌رستاره‌كان له‌و كاته‌ی شه‌یما ئاوی به ئیمان داوه، له‌وێ بوون و هه‌وڵیانداوه رێگه‌ی لێ‌بگرن، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بووه و هه‌ر ئاوه‌كه‌ی پێداوه".

لای خۆیه‌وه "سانجای مكامبڵ" گه‌وره پشكێنه‌ری پۆلیس رایگه‌یاندووه، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌یفی سكاڵامان ده‌رباره‌ی "شه‌یما"ـی خوشكی ئیمان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام هیچ تاوانێك دژی شه‌یما له سكاڵا نامه‌كه‌دا تۆمار نه‌كراوه".
له باره‌ی كێشی ئیمان، پزیشكی ناودار" لكدوالا " به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه" به راستی ئیمان كێشی دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ی پێشتر خوشكه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی پزیشكه‌كان گوتبووی هه‌مووی ناڕاست بووه و ئیمه سه‌ره‌ڕای ئه‌و تۆمه‌ته ناڕه‌وایانه به‌رده‌وامین له چاره‌سه‌ركردنی ئیمان و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین".
سه‌رچاوه: العربیة نت