"گۆڕی زیره‌ك په‌یدا ده‌بێت"
"خاوه‌نی ئامێره‌كه له دووره‌وه ده‌توانێت گۆڕه‌كه ببینێت و قورئان بخاته كار و گوڵه‌كان ئاو بدات"
K24 - هه‌ولیر:
دوو كچه قوتابی به ناوه‌كانی " گول ئۆراڵ" و " به‌هار ئاكتار" ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنییان درووستكردووه كه پشت به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت، ئامانجی درووستكردنی ئامێره‌كه‌ش بینینی گۆڕه‌كان و خوێندنی قورئانه بۆ مردووه‌كان و چه‌ند ئه‌ركێكی دیكه‌یه و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش له دووره‌وه به په‌نجه لێدانێك ئه‌نجام ده‌درێن.
ناویان له‌و ئامێره ناوه" بینینی گۆڕه زیره‌كه‌كان"، بۆ ئه‌وانه‌ی له غه‌ریبی و دابڕان له نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌ژین، ده‌رفه‌تی بینینی گۆڕی خزم و كه‌س و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌ڕه‌خسێنێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه قۆرئانیان له‌سه‌ر بخوێنن و ده‌رفه‌تی ئاودان و گه‌شه‌كردنی گوڵ و گوڵزاری ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌كانیش ده‌ڕه‌خسێنێت.
.jpg)
له ژێر درووشمی " به ته‌كنه‌لۆژیا، رێگرییه‌كانی به‌رده‌م ژیان راده‌ماڵین" ئۆراڵ و ئاكتار كه هێشتا له پۆلی سێیه‌می ئاماده‌یین له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری "رحا" (شانلی ئۆرفا) له باكووری كوردستان، یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه".
.jpg)
ده‌رباره‌ی داهێنانه نوێیه‌كه‌یان، ئۆراڵ ده‌ڵێت" هه‌ستمان به بێزاری خه‌ڵك كردبوو له كاتی سه‌ردانی گۆڕه‌كان، به‌هۆی پرسیاری زۆری منداڵه‌كانیان له گۆڕ و مردن و داواكردنی پاره بۆ قورئانخوێندن له‌سه‌ر مردووه‌كانیان و چاندن و خزمه‌تكردنی گوڵ و دره‌خته‌كانی ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌كان، بۆیه لێره‌وه بیرۆكه‌ی كارێكی له‌و جۆره‌مان بۆ هاتووه و بیرمان له داهێنانێك كردووه‌ته‌وه، زۆر تاقیكردنه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجام پرۆژهكمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێرێكی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو".
.jpg)
ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی كاركردنی ئامێره‌كه یه‌كێك له قوتابییه‌كان گووتی" ئامێره‌كه به به‌ردی گۆڕه‌كه‌وه ده‌لكێنرێت و به وزه‌ی خۆر كارده‌كات و خاوه‌نی سیستمێكه له دووره‌وه كاری پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها كامێرا و ته‌كنه‌لۆژیای دیكه‌شی پێوه‌یه".
ئۆراڵ روونیكرده‌وه " خاوه‌نی ئامێره‌كه ده‌توانێت له رێگه‌ی ریمۆت كۆنترۆڵێكهوه كامێرای ئامیرهكه بكاته‌وه و گۆڕه‌كه ببینێت، هه‌روه‌ها به‌رێگه‌ی په‌نجه‌لێدان له ئامێره‌كه، ئایاتهكانی قورئانی پپیرۆز بخاته كار".
.jpg)
ئه‌و قوتابییه ئه‌وه‌شی گوتووه" له ئامێره‌كه‌دا به‌شێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی باران و به‌فر ته‌رخانكراوه، تاوه‌كو له كاتی پێویست بۆ ئاودانی گووڵ و دره‌خته‌كانی ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌كه به‌كاربهێنرێت".
.jpg)
لای خۆیه‌وه ئاكتار كه هاوبه‌شی ئۆراڵه له پرۆژه‌كه‌دا ده‌ڵێت" چاوه‌ڕوانی پاڵپشتین بۆ په‌ره‌پێدان به پرۆژه‌كه تا زۆرترین سوود به ژیانی خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت".
ده‌رباره‌ی ره‌وایه‌تیی پرۆژه‌كه‌یان له رووی ئایینه‌وه، ئاكتار گوتوویه‌تی" سه‌ردانی زۆر زانا و پیاوانی ناوداری ئایینی و مامۆستاكانی كۆلیژه‌كانی شه‌ریعه‌تمان كردووه، ئه‌وان دڵیان خۆشكردین و پێیان گوتووین، له رووی ئایینییه‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئامیره و به پێچه‌وانه‌وه زۆریش سه‌رسام بوون به پرۆژه‌كه‌مان".