له جیاتی ده‌به و قوتوو له‌م كیسه‌یه ئاو ده‌خۆیه‌وه
داهاتووى ده‌به و قووتووی ئاوى كانزايی به‌م شێوه‌یه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه، ده‌به‌ی ئاوی كانزایی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و به تێچووێكی هه‌رزانتر، ئه‌و قووتووه نیالۆنه روونه درووست بكرێت.
ئه‌و داهێنانه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی سێ ئه‌ندازیاره، بریتییه له تۆپێكی نایلیۆن، كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌ش ده‌خورێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به ته‌ندرووستی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و سێ ئه‌ندازیاره، به‌ناوه‌كانی رۆدریگۆ گارسیا گۆنزالێس، بیه‌ر باسلێر و گیوم كۆش، كه ئه‌و داهێنانه‌یان كردووه، ده‌ڵێن: "ئامانج له‌و داهێنانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ده‌به و قووتووی پلاستیكی ئاوه".
داهێنه‌ران روونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كیسه ئاوه، كه به "ئۆهۆ" ناوده‌برێت، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز داهێنراوه و مرۆڤ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی دڵۆپه ئاوه‌كه بیخوات.
كیسه‌ی ئۆهۆ، له پێكهاته‌ی گژوگیا ده‌ریاییه‌كان درووستكراوه و داهێنه‌رانیشی ئاماژه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ زیانێك به ته‌ندروستی مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت.
سێ ئه‌ندازیاره‌كه، ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه، كه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كیسه‌یه، له قووتوو و ده‌به‌ی ئاسایی ئێستای ئاو هه‌رزانتره و جگه له ئاو ده‌توانرێت بۆ خواردنه‌وه گازییه‌كانیش به‌كاربهێنرێت.
كیسه‌ی ئۆهۆ، بریتییه له دوو په‌رده‌ی ته‌نكی ده‌ڵه‌مه‌یی, به به‌كارهێنانی تێكه‌ڵه‌یه‌كی جیناتی سۆدیۆم و قه‌وزه‌ی ده‌ریایی و كلۆریدی كالیسیۆم درووستكراوه.
له رێگه‌ی كوڵاندنی ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه، ئه‌و مادده ده‌ڵه‌مه‌ییه درووست ده‌بێت.
هه‌ر كیسێكیش بڕی 250 ملی لیتر ئاوده‌گرێت و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر كیسێكی ئۆهۆ, ته‌نیا 2 سه‌نتی تێده‌چێت, ئه‌و داهێنه‌رانه ئێستا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رهه‌مه‌كه‌یان بخه‌نه بازاڕه‌وه.
ئه‌و سێ ئه‌ندازیاره ئێستا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌یان، له ئاهه‌نگ و بۆنه و فێستیڤاڵه هونه‌رییه‌كان و پێشبڕكێكانی ماراتۆن بفرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی پێویست كۆبكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: العربیة