ماسییه‌كی 175 كیلۆگرامیی راوچییه‌كه‌ی خسته زیندانه‌وه
"ماده‌ی قه‌ده‌غه‌كراویان له وه‌رزی زاوزێی ماسییه‌كان به‌كارهێناوه"

K24 - هه‌ولێر:
راكۆ، به راوكردنی دوو ماسی گه‌وره، دڵخۆشییه‌كه‌ی تاسه‌ر بڕی نه‌كرد، چونكه به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌كراو "TNT " له یه‌كێك له رووباره‌كانی نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه، خۆی و هاوڕێكانی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
راكۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بۆ راوه‌ماسی چوونه‌ته سه‌ر رووباری سیروان، یه‌كێكه له‌و رووبارانه‌ی نزیكه له شاری هه‌ڵه‌بجه و به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانی له‌سه‌ر درووستكراوه، ئه‌وان به‌هۆی ماده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه "TNT " كه له بۆمبی تایبه‌ت به ته‌قاندنه‌وه له قوڵایی ده‌ریاكان دروست ده‌كرێت و به‌كاردێت. ئه‌وانیش له‌و رووباره‌دا ته‌قاندوویانه‌ته‌وه، دوای چه‌ند ساتێك دوو ماسی گه‌وره كه یه‌كێكیان كێشه‌كه‌ی 175 كیلۆگرام بووه و ئه‌وی دیكه‌یان 80 كیلۆگرام بووه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئاوه‌كه و به بینینی زۆر دڵخۆش بوون.
به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی راوچییه‌كه و ماسییه گه‌وره‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه، راكۆ و دوو كه‌سی دیكه له هاوڕێكانیان ده‌ستگیر كردووه. پاش ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی راویان داوه‌ته پاڵیان و راویان له وه‌رزی زاوزێی ماسییه‌كاندا كردووه".
فه‌رمان عومه‌ر، گوته‌بێژ به ناوی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندووه" دوای تۆماركردنی سكاڵا دژی راوچییه‌كان له دادگای ناوچه‌كه، به تۆمه‌تی راوكردنی دوو ماسی گه‌وره له رووباری سیروان، دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی راوچییه‌كان و 6 هاوه‌ڵی دیكه‌یانی ده‌ركردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ده‌رباره‌ی زیانی ئه‌و ماده له‌سه‌ر ژینگه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ راوچییه‌كان ده‌كرێت. به‌تایبه‌تی مه‌ترسی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سڤیل له ناوچه گه‌شتیاری و رووباره‌كان كه خێزانه‌كان بۆ گه‌شت روویان تێده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد" راوه‌ماسی له‌م وه‌رزه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه، چونكه وه‌رزی زاوزێیه، یه‌كێك له‌و ماسییه گه‌ورانه‌شی كوشتوویانه مێینه‌یه و له‌ناو سكیدا نزیكه‌ی 5 كیلۆگرام هێلكه ماسی هه‌بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌كارهێنانی ماده‌ی TNT و ته‌قینه‌وه بۆ راوه‌ماسی له عێراقدا به‌ربڵاوه، چونكه به ئاسانی ماده‌كه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس رایگه‌یاندووه" ماده‌ی TNT به بڕێكی زۆر و به ئاسانی له ناو راوچییه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت و پێموایه له بازاڕی ره‌ش هه‌یه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كۆگا و جبه‌خانه‌كانی سوپای عێراقیان داگیركرد و بڕێكی زۆری ئه‌و ماده‌یه له سێ پارێزگای عێراق كه‌وته ده‌ست ئه‌وان و خه‌ڵكی دیكه‌ش".
ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی راوكردنی ماسی به‌و ماده‌یه، پزیشكێكی شاره‌زا رایگه‌یاندووه" ماده‌ی TNT ماده‌یه‌كی كیمیایی كوشنده‌یه و شوێنه‌واری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ و ژینگه‌ش جێده‌هێڵێت".
پێستی مرۆڤ توانای هه‌ڵمژینی ماده‌كه‌ی هه‌یه و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌ترسیدار و نه‌خۆشی دیكه‌ی وه‌ك گورچیله و جگه‌ر و سیستمی به‌رگری له‌ش، ئه‌گه‌ر بێت‌و خواردن و خواردنه‌وه‌كان كه مرۆڤ ده‌یخۆن به‌ر ئه‌و ماده‌یه كه‌وتبن".
سه‌رچاوه: شاشه نیوز