عێراق بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەی میسر دەكات
K24 - ھەولێر
باڵوێزی عێراق لە میسر رایدەگەیەنێت ، لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ عێراق یەكەم كاروانی نەوتی خۆی كە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەی مسیر دەكات.
حەبیب سەدر باڵیۆزی عێراق لە میسر رایگەیاند، ھەموو رێوشوێن لەبارەی رێككەوتنەكان و گەیشتی نەوتی عێراق تەواوكراوەو لەمانگی داھاتووش نەوتەكە دەگاتە دەستی حكوومەتی میسرو بەم ھەنگاوەش دەرگایەكی گەورەی بازرگانی ئابووری لەنێوان بەغدا و قاھیرە دەكرێتەوە.
باڵوێزەكەی عێراق لە میسر ئاماژەی بەوەشكردووە، حكوومەتی عێراق نیازی ئەوەی نەبووە كە لە ھەناردەكردنی ئەو بڕە نەوتە ئامانجی تایبەتی ھەبێت، بەڵكو عێراق دەیەوێت لەگەڵ میسر وەكو دوو وڵاتاتی ھاوڕێ پەیوەندییە بازرگانییەكانی فروان بكات و كە یەكێكە لە ولاتە گەورەكانی لە جیھانی عەرەبیدا.