مۆرینهۆ هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ورووپای رازیكرد
هاوینی داهاتوو رووده‌كاته مانچێسته‌ر یونایتد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ گۆڵكه‌ری ئێستای پرێمه‌رلیگ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له هاوینی داهاتووی درێسی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌پۆشێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 نیسانی 2017، پێگه‌ی Daily starـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری به‌لجیكی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن قسه‌یان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی چێڵسی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لۆكاكۆ خستۆته گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی ئیڤه‌رتۆن ره‌تیكردۆته‌وه كه جارێكی دیكه بۆ یانه‌ی چێڵسی بگه‌ڕێته‌وه و بڕیاریداوه هاوینه‌ی داهاتوو جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بپێچێته‌وه.
لۆكاكۆی 23 ساڵ سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئهندێرلهختی به‌لجیكی ده‌ركه‌وت، دواتر له 2011 بۆ یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی گواسترایه‌وه، به‌ڵام چێڵسی وه‌ك پێویست سوودی له‌م یاریزانه وه‌رنه‌گرت و جارێك به شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی وێست برۆمیچ و جارێكیش به خواستن به ئیڤه‌رتۆنی فرۆشت و پاشان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه له ئیڤه‌رتۆن مایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه به 24 گۆڵ لۆكاكۆ لوتكه‌ی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگی گرتووه.
