سەرۆک و دەستەی کارگێڕییەکی نوێ بۆ یانەی زاخۆ دادەنرێت
بەمزووانە دەستبەکار دەبن
K24- هەولێر
سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ دەگۆڕێت و لە شوێنی ئەوان سەرۆک و دەستەی کارگێڕییەکی نوێ دەستبەکار دەبن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، لەم چەند رۆژەدا سەرۆک و دەستەی کارگێڕییەکی نوێ بۆ یانەی زاخۆ دەستنیشان دەکرێت و لە مەراسیمێکدا بە میدیاکان دەناسرێن و دەستبەکار دەبن، کە لە سەرەتای ئەمساڵ عەبدولوەهاب محەمەد دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە کێشایەوە و بە شێوەیەکی کاتی تاکو ئێستا حوسێن ساڵح شوێنی گرتووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، حیکمەت محەمەد گەودا دەبێتە سەرۆکی داهاتووی یانەکە و عەبدولجەبار سەیفەدینیش دەبێتە جێگری یانەکە، هەریەکە لە رۆژین محەمەد، بریندار محەمەد شەریف، قەهرەمان زەینەل و ئیدریس کۆچەریش وەکو ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەکە دەستبەکار دەبن و شوێنی دەستەی کارگێڕی ئیستای یانەکە دەگرنەوە.