به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت یانه‌ی ماله‌گا ناسناوی لالیگا پێشكه‌شی ریال مه‌درید ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ری ریال مه‌درید ببێته پاڵه‌وانی لالیگا، یانه‌ی ماله‌گا یه‌ك ملیۆن یۆرۆ سوودمه‌ند ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ترسی لای كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان دروست كردووه كه ماله‌گا له پێناو ئه‌م پاره‌یه 3 خاڵی یارییه‌كه به یانه‌ی شایانه ببه‌خشێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 نیسانی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه به‌ڕگه‌یه‌ك له گرێبه‌ستی ئیسكۆ داهاتووه كه له هاوینی 2013 له یانه‌ی ماله‌گاوه بۆ ریال مه‌درید گوستراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رهاتوو ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ناسناوی لالیگای بباته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت یانه‌ی شایانه یه‌ك ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی مه‌له‌گا بدات.
یانه‌ی ماله‌گا و ریال مه‌درید له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له ئێستاوه زۆرترین قسه و باس له‌سه‌ر ئه‌م یارییه ده‌كرێت، هه‌فته‌ی رابردووش سه‌رۆكی یانه مه‌له‌گا كه بازرگانێكی قه‌ته‌رییه له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی نووسیبووی: لێ ناگه‌ڕێین بارسێلۆنای پیس و پۆخه‌ڵ ناسناوی لالیگا بباته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه میشێڵی راهێنه‌ری یانه مه‌له‌گا به ناڕاسته‌وخۆ هیوای ئه‌وه‌ی خواستبوو كه ریال مه‌درید ناسناوه‌كه بباته‌وه.
ئیسكۆی 25 ساڵ له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه له ماله‌گاوه هاتۆته ریال مه‌درید هێشتا یانه‌ی شایانه نه‌بۆته پاڵه‌وانی لالیگا، یانه‌ی ماله‌گا هه‌ر له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه یانه مه‌دریدییه‌كه ببێته پاڵه‌وانی لالیگا تا ئه‌و یه‌ك ملیۆن یۆرۆیه وه‌ربگرێـت كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ئاشكرابوونی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه له گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیسكۆدایه ئه‌وه‌نده‌ی تر ترسی لای میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ترسی دروست كردووه كه ماله‌گا له پێناو ئه‌و یه‌ك ملیۆن یۆرۆیه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت به ئاسانی 3 خاڵی یارییه‌كه به ریال مه‌درید ببه‌خشێت.
پێگه‌ی ئیلمۆندۆی نزیك له بارسێلۆنا هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته سه‌رۆكی لالیگا و جیهان له مه‌ترسی یاریكرن به ئه‌نجامی نێوان یاری ماله‌گا و ریال مه‌درید ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ره‌نگه ئه‌م یارییه ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه دیاری بكات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له 21ـی مانگی داهاتوو له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه رووده‌كاته یاریگه رۆزالیداو ده‌بێته میوانی یانه‌ی ماله‌گا.