ئه‌ستێره‌يه‌كى هۆليۆد دژى تره‌مپ هاته سه‌ر شه‌قام
به وێنه.. پاڵه‌وانی فیلمی تایتانیك كه‌وته دژایه‌تیكردنی تره‌مپ
K24 - هه‌ولێر:
لیۆناردۆ دیكاپریۆ، ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆلیوود و پاڵه‌وانی فیلمی تایتانێك، كه وه‌ك چالاكێكی بواری ژینگه كار ده‌كات، به‌شداری له خۆپشیاندێكدا كردووه له سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
خۆپیشاندانه‌كه له واشنتنی پایته‌خت سازكراوه و خۆپیشانده‌ران دژایه‌تی خۆیان بۆ سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ دووپاتكرده‌وه، دیكاپریۆ له پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ده‌بینرێت و پانكارتێكی هه‌ڵگرتووه، كه له‌سه‌ری نووسراوه "گۆڕانی كه‌شوهه‌وا راسته‌قینه‌یه".
خۆپیشاندانه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 100ه‌مین رۆژی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، خۆپیشانده‌رانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه تره‌مپ له‌ماوه‌ی ئه‌و 100 رۆژه‌دا، هیچ هه‌وڵێكی بۆ پاراستنی ژینگه نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دیكاپریۆ، ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه و دۆكیومێنته‌كانی خۆی له باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، داوه‌ته ئیڤانكا تره‌مپ، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته ده‌ست باوكی و تره‌مپ له‌و بابه‌ته ئاگاداربكاته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاركردن به بڕیاری ده‌رهێنانی نه‌وت و راكێشانی بۆڕی نه‌وت، به ناوچه‌ی ساپارا، كه ناوچه‌یه‌كی سرووشتییه و تا ئێستا دانیشتووانه‌ی ره‌سه‌نی ئه‌مه‌ریكای لێنیشته‌جێیه، كه هیندییه سووره‌كانن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)