پڕۆژهی دانهوهی قهرز له پاشكهوتی مووچه رهوانهی وهزارهتی دارایی دهكرێتهوه
سێ مانگە چاوەڕێی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر جارێکی دیکە پڕۆژەی دانەوەی قەرز لە پاشکەوتی مووچە ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکاتەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، پرۆژەکە گرنگە و ناکرێت حکوومەت بە بیانووی وردەکاری لەو پڕۆژەیە جێبەجێ نەکات، ئەو ئەنجوومەنەش سێ مانگە چاوەرێ دەکەن سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پڕۆژەیە ببینن.