زانايه‌كى گه‌ردوونناسى به‌ريتانى: توێژينهوهكانم سه‌لماندوويانه خودا گه‌ردوونى ئه‌فراندووه
گه‌ردوون له نه‌بوونه‌وه نه‌هاتووه و بهديهێنهرێكى راسته‌قينه ئهفراندوويهتى.
K24 – هه‌ولێر:
زاناى گه‌ردوونناسى به‌ريتانى مارتن جون ريس, دواى زنجيرهيهك توێژينه‌وه‌ى بوارى گه‌ردوونناسى, به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه، كه گه‌ردوون له نه‌بوونه‌وه نه‌هاتووه و بهديهێنهرێكى راسته‌قينه ئهفراندوويهتى.
ريس، كه پێشتر بڕواى به خودا نه‌بووه و خۆى به دين‌دار هه‌ژمار نه‌كردووه، دواى زنجيرهيهك توێژينه‌وه و داهێنانى زانستى به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه, كه خودا به‌ديهێنه‌رى راسته‌قينه‌ى گه‌ردوونه و داواشيكردووه, زانست و ده‌زگا ئاينييه‌كان له برى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى يه‌كدى به‌يه‌كه‌وه بسازێن.
پێشتر ئهناتولى ئاكيموڤ، به‌ڕێوبه‌رى په‌يمانگه‌ى فيزياى تيۆرى و پراكتيكى رووسيايى له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندبوو، زۆرينه‌ى زانا به‌ناوبانگه‌كانى بوارى گه‌ردوونناسى به درێژايى مێژوو گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى خودا گه‌ردوونى ئافراندووه. ئاماژه‌شى به هاوكارى به‌تينى نێوان كڵێسه و زانست له سه‌رده‌مى ئيسحاق نيوتن كردووه و زۆرێك له دۆزينه‌وه زانستييهكانيشى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ بنه‌ما ئاينييه‌كان.
وه‌ك له وێكپيديادا له باره‌ى مارتن ريسهوه هاتووه، ناوبراو له 23ى حوزه‌يرانى 1942 له به‌ريتانيا له‌دايكبووه و بووه‌ته زانايه‌كى ناودارى بوارى گه‌ردوونناسى و فيزياى فه‌له‌كى و له 1995ه‌وه يه‌كێكه له زانايانى پاشايه‌تى به‌ريتانيا و ماسته‌رى له زانكۆى كاميريج به‌ده‌ستهێناوه و له نێوان ساڵانى 2005 تا 2010 سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پاشايه‌تى بۆ توێژينه‌وه فهلهكييهكان بووه.
ناوبراو له ماوه‌ى ژيانى زانستيى خۆي‌دا، چه‌ندين خه‌ڵاتى به‌هادارى پێبه‌خشراوه، له‌وانه: خه‌ڵاتى ئيسحاق نيوتن (2012)، مه‌دالياى ئاڵتوونى كۆمه‌ڵه‌ى فه‌له‌كى پاشايه‌تى به‌ريتانيا (1987)، خه‌ڵاتى ئه‌لبێرت ئهينشتاينى جيهانى بۆ زانست، خه‌ڵاتى بلزان، خه‌ڵاتى تمبلتۆن.
سه‌رچاوه: RT، riafan.ru، وێكپيديا.