بە وێنە و ڤیدیۆ... دوایین زانیاری لەبارەی كوژرانی بەرپرسە كوردەكە لە كەركووك
تیمی كوردستان24 دەچێتە شوێنی رووداوەكە
K24 - كەركووك
تیمی كوردستان24 لە كەركووك دەچێتە شوێنی كوژرانی محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی باكوور لە كەركووك و پەیامنێری كوردستان24 زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو.
وەك لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت شوێنەواری خوێنی زۆر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدایە.
ھێمن دەلۆ پەیامنێری كوردستان24 لە شوێنی رووداوەكە لە زاری شایەتحاڵەكان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەكاتی چوونی بۆ دەوام و دوای دەرچوونی لە بازگەی یەكی حوزەیران لە باشووری كەركووك، تەقە لە ئۆتۆمبێلی محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی باكوور لە كەركووك دەكرێت، لە ئەنجامدا خۆیی و پاسەوانێكی بەناوی شاھۆ عەبدولسەلام گیانیان لە دەستداوە".
پەیامنێرمان گوتیشی: "بكوژەكان لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری "بی ئێم" بوونە و سێ كەس بوونە، دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلەكەی محەمەد یونس كردووە".







