ڤيديۆ.. پوتن له‌به‌رده‌م ئه‌ردۆغاندا تانه له شانده‌كه‌ى توركيا ده‌دات
ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى توركيا دره‌نگ هاتنه ژووره‌وه. ئه‌وه‌ش بووه جێى هه‌ڵوه‌سته‌ى سه‌رۆكى رووسيا.
K24 – هه‌ولێر:
له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى توركيا دره‌نگ هاتنه ژووره‌وه. ئه‌وه‌ش بووه جێى هه‌ڵوه‌سته‌ى سه‌رۆكى رووسيا.
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين داوايكرد، چاوه‌ڕێى ئه‌ندامانى شاندى ئه‌ردۆغان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ژووره‌وه و له شوێنى خۆيان دانيشن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا پوتن به گاڵته‌كردنه‌وه روويكرده ئه‌ردۆغان و گوتى: "ئه‌وانه كاريان ناوێت".
دواى ئه‌و قسه‌يه, ئيدى وتوێژى هه‌ردوولا ده‌ستيپێكرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان، گه‌يشته سوچى و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن كۆبوويه‌وه.
سه‌رچاوه: نوڤۆستى، RT
و:ئ.ه