ئاشكرا بووه كه درێسی یاریزانێكی ریال مه‌درید له ماڵه‌كه‌ی پیكێ ـدا هه‌یه
.jpg)
چیرۆكی بوونی درێسێكی ریال مه‌درید له ماڵه‌كه‌ی جیرارد پیكێ به خێرایی له میدیاكان بڵاو بۆته‌وه، كه تێیدا خێزانی خامیس رۆدریگێز راستی ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گێرێته‌وه.
گۆڤاری DUN JUAN كه بڵاوكراوه‌یه‌كی مانگانه‌ی كۆلۆمبییه و تایبه‌ته به هه‌واڵ و چالاكی ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان، كه تێیدا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دانیێلا ئۆپسینای خانمه نماییشكاری كۆلۆمبی و خێزانی خامیس رۆدریگێز كردووه.
له میانی دیداره‌كه‌دا دانیێلای خێزانی خامیس به‌سه‌رهاتێك ده‌گێرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێت: جارێكیان له‌گه‌ڵ سالۆمۆی كچم له ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانی شاكیرام كرد، كاتێك چووم شاكیرا پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكردم و میلانی كوڕی بانگ كرد و له ته‌نیشت سالۆمۆی كچمی دانا و پێی گوت ئه‌و كچه منداڵی خامیس رۆدریگێزه كه تۆ زۆرت خۆشده‌وێت.
دانێیلا زیاتر ده‌ڵێت: كاتێك له ماڵه‌كه‌ی شاكیرا بووم، میلانی كوڕی جیرارد پیكێ هاته‌لام و گوتی داده من درێسێكی ژماره (10)ـی خامیس رۆدریگێزم به به‌رگی ریال مه‌درید هه‌یه.
جیرارد پیكێ به‌رده‌وام داوای جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا ده‌كات و به دووژمنێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌درید داده‌نرێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ش به ته‌واوه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند.

