چركه ساتى تێكشكانى فڕۆكه‌يه‌ك له ئه‌مريكا ببينه
ئاگرێكى گه‌وره‌ى كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى (PA-32) به هۆى تێكشكانييهوه خۆى كێشا به هێڵێكى خێراى ئۆتۆمبێل له شارى (Mekilteo)ى ويلايه‌تى واشنتن و ئاگرێكى گه‌وره‌ى كرده‌وه.
چركه‌ساتى تێكشكانى فڕۆكه‌كه به كامێرا تۆمار كراوه و بڵاوبوونه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جياجياى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
كه‌ناڵى (ABC News) بڵاويكرده‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌يه دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م له هه‌ڵفڕينى له فڕۆكه‌خانه به هۆى گرفتێكى ته‌كنيكى له بزوێنه‌ره‌كه‌ى تێكشكاوه.