ژنێک به خۆ رووتكردنهوهى گەشتیارانی فڕۆکەخانەیەك تووشی شۆك دەکات
بەناو تێرمیناڵی فڕۆکەخانەیەك پیاسە و هاوار دەکات
K24 – ههولێر:
بڵاوبوونەوەی گرتهى ڤیدیۆيى و وێنەی ژنێک كه به تهواوى خۆى رووتكردووهتهوه و بەناو تێرمیناڵی فڕۆکەخانەیەك پیاسە و هاوار دەکات، گەشتیارانى تووشی شۆك كردووه و بڵاوبوونهوهى گرتهكهش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووه.
وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژنەکە لە تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاتسفییلد – جاکسەن لە ویلایەتی ئاتلانتای ئەمریکایە، به بێ ئهوهى هيچ پۆشاكێكى لهبهردا بێت پیاسه دەکات.
هاوكات بەدەنگی بەرزو قسەی نەشیاو به خەڵك دهڵێـ و هاوار دەکات، بەو هۆیەوە گەشتیارانی ئەو فڕۆکەخانەیە، تووشی شۆك دەبن.
پۆلیس ژنەکەى دهستبهسهر كردو بەگوێرەی زانیاری و راپۆرتەکان، ژنەکە دەگواننەوە بۆ نەخۆشخانە، تا پشکنینی بۆ ئەنجامبدرێت و کەیسەکە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.

.png)
