توندترین سزا به‌سه‌ر جگه‌ره كێشاندا دەسەپێندرێت
جگه‌ره‌كێشان له شوێنی گشتی 2600 دۆلار پێبژاردنی له‌سه‌ره
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆن پێبژاردنی جگه‌ره كێشانی له شوێنه گشتییه‌كان سێ هێنده به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و بڕیاریداوه هه‌ركه‌سێك له شوێنه گشتییه‌كان جگه‌ره بكێشێت به بڕی 300 هه‌زار یه‌نی ژاپۆنی سزا ده‌درێت كه ده‌كاته زیاتر له 2600 دۆلاری ئه‌مریكی، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان كه توندترین سزای بۆ جگه‌ره كێشان له‌شوێنه گشتییه‌كان داناوه.