گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و دیمەشق دەست پێدەکات

"ھەفتانە گەشتێك لەنێوان ھەردوو فڕۆكەخانەدا ئەنجامدەدرێت"

K24 - ھەولێر

بڕیارە 10 ئەم مانگە یەکەم گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکخانەی دیمەشق و فرۆکخانەی سلێمانی ئەنجامبدرێ و بە پێێ زانیارییەکان هەموو هەفتیەک گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان هەردو فرۆکخانەدا دەبێت، بۆ سەردانی هەرێمی کوردستانیش پێویست بە وەرگرتنی فیزا دەکات.

 تاهیر عەبدۆڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش ئەم زانیارییانەی بۆ کوردستان24، پشتڕاستكردەوە و گوتی: "بۆ ئەم قۆناغە هەموو هەفتەیەک گەشتێک لە نێوان سلێمانی و دیمەشق دەبێت".