دادگای هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دانی بكوژانی هۆشیار ئیسماعیل ده‌ركرد
مامۆستا هۆشیاری ئیسماعیل رۆژی 22 تشرینی دووه‌می 2016 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا
K24 – هه‌ولێر
دادگای هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دانی بكوژی سه‌ره‌كی هۆشیار ئیسماعیل و هاوكاره‌كه‌ی ده‌ركرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر رایگه‌یاند دۆسیه‌ی هۆشیار ئیسماعیل ئه‌مرۆی له دادگای هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر درا و حوكمی له سێداره‌دان بۆ بكوژانی ده‌رچوو.
مامۆستا هۆشیاری ئیسماعیل رۆژی 22 تشرینی دووه‌می 2016 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا و وتابێژی مزگه‌وتی عومه‌ر بندیان له هه‌ولێر بوو
كوژرانی ئه‌م مامۆستایه كاردانه‌وه‌ی زۆری سیاسی و میدیایی لێكهوتهوه و سه‌رباری به ده‌نگه‌وه هاتنی لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه دا.