ئه‌و 10 ریكۆرده‌ی هێشتا كریستیانۆ نه‌یشكاندووه
ئه‌و ریكۆردانه پێشتر له لایه‌ن ئه‌ستێره‌كانی دیكه تۆمار كراوه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید دوای هاتریكه‌كه‌ی له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه زۆرترین گۆڵ له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌ورووپاییه‌كان تۆمار ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا 10 ریكۆرد هه‌یه كه پێی نه‌شكێندراوه و به نێوی كه‌سانی دیكه‌یه.

زۆرترین گۆڵ له‌گه‌ڵ ته‌نیا یه‌ك یانه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به درێسی ریال مه‌درید گه‌یانده 399 گۆڵ، له به‌رامبه‌ردا پێلێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تاكه یاریزانه له مێژوودا زۆرترین گۆڵ بۆ یه‌ك یانه تۆمار كردووه، ئه‌ویش 643 گۆڵه كه بۆ یانه‌ی سانتۆسی تۆماركردووه.
.jpg)
زۆرترین یاری به درێسی ریال مه‌درید
رائول گۆنزالێزی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید تاكه یاریزانه كه زۆرترین یاری به درێسی ریال مه‌درید ئه‌نجامداوه، كریستیانۆش گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ یانه شایانه‌كه درێژ كردۆته‌وه به ئامانجی ئه‌وه‌ی بتوانێت ریكۆردی رائول تێپه‌ڕ بكات.
.jpg)
زۆرترین گۆڵ له كلاسیكۆی ئیسپانیا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ئێستا 16 گۆڵی له كلاسیكۆی ئیسپانیا بۆ ریال مه‌درید تۆمار كردووه، به‌ڵام دی ستیفانۆ به 18 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه به درێسی ریال مه‌درید، جیا له‌وه‌ش لیۆنێل مێسی به 23 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له مێژووی كلاسیكۆ.

زۆرترین هاتریك
پوشكاش، هێرشبه‌ری كۆچكردووی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا تاكه یاریزانی ئه‌ورووپا خاوه‌نی زۆرترین هاتریكه (61) جار، له كاتێكدا كۆی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده و یانه‌كانی 47 هاتریكه.

زۆرترین یاری له چامپیۆنزلیگ به درێسی ریال مه‌درید
كریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ئێستا 86 یاری له چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مه‌درید كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید خاوه‌نی زۆرترین یارییه به درێسی یانه‌ی شایانه (152) یاری.

زۆرترین گۆڵ له وه‌رزێكدا
له سه‌ده‌ی 21 گه‌وره‌ترین ململانێ له‌سه‌ر شكاندنی ریكۆرده‌كان و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له نێوان كریستیانۆ و مێسی له ئارادایه، كریستیانۆ له وه‌رزی 2014 ـ 2015 خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه كاتێك 61 گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی مێسی گه‌وره‌تره، كه پێشتر له وه‌رزی 2011 ـ 2012 ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تۆمار كرد كاتێك توانی له ته‌نیا وه‌رزێك 73 گۆڵ تۆمار بكات.

خێراترین گۆڵی ریال مه‌درید
زامۆرۆنای هێرشبه‌ری چیللی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید تاكه یاریزانه له مێژووی یانه‌كه كه خاوه‌نی خێراترین گۆڵه، كاتێك له چركه‌ی 12 له ساڵی 1994 تۆڕی یانه‌ی سێڤییای هه‌ژاند.

زۆرترین یاری نێوده‌وڵه‌تی
كریستیانۆ خاوه‌نی 17 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تییه كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال تۆماری كردووه، به‌ڵام عه‌لی دایی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ریكۆرده كه زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.

زۆرترین گۆڵ له لالیگا
لیۆنێل مێسی خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له مێژووی لالیگا (345) گۆڵ، له به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ 280 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه.
.jpg)
خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ له خولی نێوخۆیی
كریستیانۆ له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا تاكه یاریزانه به 367 گۆڵ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له خوله نێوخۆییه‌كان، ماوه‌كانی رابردوو ریكۆردی جیمی گره‌یڤزی هێرشبه‌ری پێشووی تۆتێنهام و چێڵسی شكاند، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م ریكۆرده به نێوی پێڵێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی به‌رازیلیه‌وه‌یه كاتێك له‌گه‌ڵ دوو خولی جیاواز به درێسی سانتۆسی به‌رازیلی و نیویۆرك كۆسموسی ئه‌مێریكا 541 گۆڵی تۆمار كردووه.