موسڵ..هاووڵاتیان به ده‌ست برسێتييه‌وه ده‌ناڵێنن
به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و كه‌می هاوكاریه مرۆییه‌كان، برسێتی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون، ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه جاربه‌جار دەستیان دەكەوێ، ته‌نیا به‌شی له 5% ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات.
K24- هه‌ولێر
خه‌ڵكی گه‌مارۆدراو له ناوچه‌كانی نێوان سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه عێراقیيه‌كان و هێڵه‌كانی به‌رگری چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای موسڵ له دۆخێكی سه‌ختی مرۆڤایه‌تیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و كه‌می هاوكاریه مرۆییه‌كان، برسێتی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون، ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه جاربه‌جار دەستیان دەكەوێ، ته‌نیا به‌شی له 5% ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات.
هه‌روه‌كو هاووڵاتييه‌ك به‌نێوى (ئيبراهيم خه‌ليل) ناڕه‌زايه‌تى خۆى ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "ئێمه خه‌ریكه له برسان ده‌مرین، ئێمه خه‌ڵكی وادی حه‌جه‌رین ماوه‌ی چوار ساڵه گه‌مارۆ دراوین، ئه‌ی حكومه‌تی عێراق نه‌یگوت ئێوه له‌ده‌ست داعش رزگارده‌كه‌ین؟ ئه‌ی نه‌یانگوت ژیانی ئێوه له چه‌وساندنه‌وه ده‌گۆڕین بۆ خۆشگوزه‌رانی؟ ده‌فه‌رموون وا ئێمه له‌برسان ده‌مرین".
عالیه حوسێن، كه ئافره‌تێكی رۆژئاوای موسڵه و 25 سه‌ر خێزان بۆ خواردن چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئه‌ون و ده‌ڵێت: "سوێند به‌خودا ئێمه برسین، داعش ئێمه‌یان زۆر برسی كرد، هیچ شتێكیان بۆ ئێمه نه‌هێشته‌وه ئه‌وه‌ی هه‌شمان بوو هه‌موویان له‌ئێمه برد. هه‌ندێ جار سه‌وزایی وه‌ك سڵق و شتی دیكه لێده‌نێم، ئه‌گه‌ر جارێكیش شتێك له خێرخوازانه‌وه بۆمان هات ئه‌وا لێ ده‌نێم، به‌ڵام نازانم ئاخۆ بۆ ئێواره چیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت یان نا".
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری موسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەیان بۆ چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراق بۆ ناو موسڵ كردەوە.