سه‌رۆكى دادگاى تاوانه‌كان گه‌نجێكى به ده‌مانچه كوشت
سه‌رۆكى دادگاى تاوانه‌كان گه‌نجێكى له به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌يدا, به ده‌مانچه كوشت.
K24 – هه‌ولێر:
دادوه‌رێكى ميسرى له ئاستى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكى دادگاى تاوانه‌كان گه‌نجێكى له به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌يدا, به ده‌مانچه كوشت.
به‌رنامه‌ى (ده‌ى شه‌و), له كه‌ناڵى درێم, ورده‌كارى تاوانى كوشتنى گه‌نجێكى 23 ساڵى له سه‌رده‌ستى دادوه‌رێكى به‌ناوبانگى ميسر بڵاوكرده‌وه.
وائيل ئهبراشى, پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه, سه‌رسوڕمانى خۆى له رووداوه‌كه ده‌ربڕى و گوتى: شۆك بوومه له‌وه‌ى سه‌رۆكى دادگا تاوانێكى له‌و جۆره ئه‌نجام بدات و گه‌نجێك به ناوى مۆئمن سه‌عد ئاغا, ده‌رچووى زانكۆى ئه‌ڵمانى بكوژێت.
گوتيشى: گرنگه ياسا به‌سه‌ر هه‌موواندا وه‌ك يه‌ك جێبه‌جێ بكرێت و ته‌نيا بۆ هه‌ژاره‌كان نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئاسايشى قاهيره رايگه‌ياند، رووداوه‌كه له ناوچه‌ى نه‌سر روويداوه و دادوه‌ره‌كه له‌سه‌ر دهمهقاڵێيهك ئه‌و گه‌نجه‌ى كوشتووه, كه تازه به تازه ده‌چووه خزمه‌تى سه‌ربازى.
به گوێره‌ى زانيارى هاوسه‌رى مۆمن, هاوسه‌ره‌كه‌ى له ده‌روازه‌ى شوقهكهياندا بووه و دادوه‌ره‌كه داوايكردووه, ده‌روازه‌كه به‌جێبهێڵێت و ئيدى رووبه‌ڕووى يه‌كدى بوونه‌ته‌وه و دادوه‌ره‌كه ده‌مانچه‌ى ده‌رهێناوه و ده‌ستبه‌جێ فيشه‌كێكى ناوه به سينگى گه‌نجه‌كه‌وه و كوشتوويهتى.