فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى داعش وێنه‌ى كهوتنهخوارهوهى خۆى تۆمار كردووه
فڕۆكه‌كه له دوورى 80 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرئاواى مووسڵ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى داعش له ههڵفڕاندنييهوه تا كه‌وتنه‌خواره‌وه وێنه‌ى گه‌شته‌كه‌ى تۆمار كردووه و دواى كهوتنهخوارهوهشى كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانى سوپاى عێراق.
سه‌ربازانى عێراق له گوندى تومينى باكوورى خۆرئاواى شارۆچكه‌ى حه‌زه‌ر فڕۆكه‌يه‌كى چاودێرى داعشيان دۆزييه‌وه.
فڕۆكه‌كه له دوورى 80 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرئاواى مووسڵ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئامێرێكى تايبه‌ت به چاودێرى پێوه به‌ستراوه به بێ ئه‌وه‌ى هيچ تهقهمهنييهكى پێوه كرابێت.
سه‌رچاوه: RT