ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری پرێمه‌رلیگ تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت
له كه‌سایه‌تییه‌كی هێمن و له‌سه‌رخۆ بۆ كه‌سێكی هه‌ڵچوو و توندڕه‌و گۆڕاوه
یاریزانێكی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی توند ده‌بێت و له لایه‌ن هانده‌رانیش هه‌ڵمه‌تێكی زۆر بۆ پشتگیریكردن و چاكبوونه‌وه‌ی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 ئایاری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا رایگه‌یاند كه ئارۆن لێنۆن، هێرشبه‌ری یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌روونییه‌وه له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێرییه‌كی چڕی پزیشكیدایه.
ئارۆن لێنۆن له 2015 به شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه روویكردۆته ئێڤه‌رتۆن، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت و له كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ بۆ كه‌سێكی هه‌ڵچوو گۆڕا، پێشتر به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپییه‌وه له لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر كرا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆی ئازارگه‌یاندن به كچێكی 18 ساڵ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو لێنۆن به‌هۆی وته‌ی ناشرین و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو، پۆلیس ده‌ستگیری كرد و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی برد.
رۆناڵدۆ كۆیمان، راهێنه‌ری ئێڤه‌رتۆن له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی بی بی سی بریتانیا دڵته‌نگی خۆی به بارودۆخی (لێنۆن) نیشاندا و ده‌شڵێت: ئه‌و باشترین و گوێڕایه‌ڵترین یاریزانی یانه‌كه‌مان بوو، بۆیه هه‌موومان پشتگیری چاكبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ین و دڵنیام به ته‌واوه‌تی چاك ده‌بێـته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له یاریگه‌ی ئێڤه‌رتۆن چه‌ندان دروشم بۆ پشتگیریكردنی لێنۆن ئاماده كراوه و سه‌رجه‌میان نزای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازن.
ئارۆین لێنۆنی 30 ساڵان، سه‌ره‌تای یاریكردنی له یانه‌ی لیدزیونایتد بووه، دواتر ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له یانه‌ی تۆتێنهام ده‌ره‌وشایه‌وه، دوای 10 یاریكردن له یانه له‌نده‌نییه‌كه به نابه‌دڵی و به نیگه‌ران روویكرده ئێڤه‌رتۆن، ده‌گوترێت له‌و كاته‌ی تۆتێنهامی به‌ره‌و ئێڤه‌رتۆن جێهێشت نه‌هامه‌تییه‌كانی ده‌ستیپێكرد، ته‌نانه‌ت پێكه‌نین و خۆشییه‌كانیشی كه‌مبووه‌وه، دواتر ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌شی لێكه‌وته‌وه كه ئێستا به‌رۆكی گرتووه.