منداڵه‌كان زۆر به گه‌وره‌یی پێشوازی له قاچه ده‌ستكرده‌كه‌ی هاوڕێكه‌یان ده‌كه‌ن
هه‌ستی هه‌زاران كه‌سی جوڵاندووه‌و فرمێسكی خۆشی له چاویان باراندووه
K24 - هه‌ولیر:
ته‌له‌ڤیزیۆنی "میدلاندز توده‌ی" كه‌سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی " BBC" بریتانییه، گرته ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌كه‌یان له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش منداڵێكه له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدایه‌و و ناوی "ئان‌و"ـه و قاچه ده‌ستكرده وه‌رزشییه‌كه‌ی نیشانی هاوڕێكانی قوتابخانه‌ی ده‌دات.
به‌ڵام به راستی كاردانه‌وه‌ی هاوڕێ بچووكه‌كانی، زۆر گه‌وره‌و جوانه.
كه‌ناڵه‌كه نوسیوویه‌تی" ئان‌و له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدایه، چووه بۆ قوتابخانه له بێرمینگهام، سه‌یربكه كاتێك قاچه ده‌ستكرده وه‌رزشییه‌كه‌ی بۆ هاوڕێكانی ئاشكرا ده‌كات، چی له‌وه جوانتر هه‌یه!".
كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كه راپۆرته‌كه‌ی ده‌رباره‌ی قاچه نوێیه‌كه‌ی ئان‌و و ده‌ستپێشخه‌ری حكومه‌ت بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و لایه‌نه‌نه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له ئینگلته‌را، بووه.
ئان‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی راستی كراوه، چونكه ئه‌و له منداڵییه‌وه ئه‌و قاچه‌ی كێشه‌ی هه‌بووه، له منداڵیشه‌وه هه‌ر به قاچی ده‌ستكرد هاتووچۆی كردووه، به‌ڵام ئه‌م قاچه ده‌ستكرده وه‌رزشییه نوێیه چالاكییه‌كی زیاتری به‌و كچه به‌خشیووه تا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بتوانێت باشتر یاری بكات.
ئان‌و به كه‌ناڵی BBC گوتووه" ئه‌و قاچه توانای راكردنی خێراتر و سه‌ماكردنی خێراتری له شه‌قامه‌كان پێ به‌خشیووم و قاچه ده‌ستكرده‌كه زۆر گونجاوه و بێ كێشه‌یه و به ره‌نگه په‌مه‌ییه‌كه‌یشی دڵخۆشم، چونكه ئه‌وه ئه‌و ره‌نگه‌یه كه من خۆشم ده‌وێت".
ڤیدیۆكه 54 هه‌زار لایكی له‌سه‌ر كراوه و 33 هه‌زار جار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی فرمێسكی شادی له چاوی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر بهێنێت.
Anu is seven and goes to school in Birmingham. Look what happened when she showed her friends her new sports blade. It's just gorgeous!?♀️ pic.twitter.com/Aa1UlnhlQy
— BBC Midlands Today (@bbcmtd) ٣ مايو، ٢٠١٧