ڤيديۆ.. له‌كاتى وێنه‌گرتندا قرشێك په‌لامارى ژنه ئه‌كته‌رێكى فيلمه سێكييهكان ده‌دات
به‌و هۆيه‌وه قاچى بريندار بوو.
K24 – هه‌ولێر:
ژنه ئه‌كته‌رى فيلمى سێكسييه‌كانى ئه‌مريكا مولى كاڤالى, له كاتى وێنه‌گرتندا له ناو ئاو، له لايه‌ن قرشێكه‌وه په‌لامار درا و به‌و هۆيه‌وه قاچى بريندار بوو.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى ميرۆرى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، قرشێك گازى له‌و ئه‌كته‌ره 33 ساڵهيهى ئه‌مريكا گرتووه، هه‌رچه‌نده ناوبراو خرابووه ناو قه‌فه‌زێكه‌وه و خرابووه ناو ده‌رياوه له ويلايه‌تى فلۆريدا.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه, مولى گه‌يه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به 20 ته‌قه‌ڵ برينه‌كه‌ى قاچى دووراوه‌ته‌وه.
مولى به مه‌به‌ستى رێكلامكردن بۆ سايتێكى سێكسى سه‌رقاڵى نواندن بوو.
پێشبينيكرابوو, قه‌فه‌زه‌كه‌ى بتوانێت له هێرشى قرش بيپارێزێت, به‌ڵام به هۆى شاشى ستوونى قه‌فه‌زه‌كه‌وه, قرشه‌كه توانى گازى لێ بگرێت.