چیرۆكی ئەو منداڵەی داعش مێشكی شۆردووەتەوە

داعش لە دایكی جیای كردووەتەوە و ئێستا بووەتە كەسێكی دژە كۆمەڵگە

K24 - زاخۆ

منداڵێك چەند ساڵێك لەگەڵ دایكی دەكەونە ژێر دەستی داعش، لەلایەن چەكدارانی داعش لە دایكی جیا دەكرێتەوە وانەی توندڕەوی پێدەدرێت، ئێستا ئەوان لە دەستی داعش رزگاركراون لە یەكێك لە كەمپەكان نیشتەجێیە، بەڵام وەك دایكی باس دەكات كوڕەكەی لەلایەن داعش مێشكی شۆراوەتەوە و جیاواز لە منداڵانی دیكە دەژیت و بووەتە كەسێكی دژە كۆمەڵگە.

دایكی ئەو منداڵە باس لەوە دەكات، كوڕەكەی فێری ئەوە كراوە حەزی بە ھەڵگرتنی چەك دەكات، ھەروەھا درووشم و وتارەكانی داعش بە زمانی عەرەبی دەڵێتەوە.